بەرهەمەکان

ئەو کارانەی خزمەتیان دەکەین

دەربارەی ئێمه

سەرچاوەکان

کوردی

Contact Us

مەرج و رێساکانی NASS

دوایین نوێکردنەوە: NaNی Invalid Date

پێشەکی

ئەم بەڵگەنامەیە ئەو مەرج و ڕێسایانە دەخاتە ڕوو دەربارەی بەڕێوەبردنیی دەستپێگەیشتن و بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەش کراوە لەلایەن کۆمپانیای NASS بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای دارایی. ئەم مەرجانە ڕێکەوتنێکی یاسایی سەپێندراوە لە نێوان تۆ و NASS هەروەها پەیڕەودەکرێ لەسەر هەموو بەکارهێنەرێکی خزمەتگوزارییەکانمان، جا هەم بەکارهێنەری تاک بێت و یاخود کۆمپانیاکان بێت.

خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە، بەڵام سنووردار نین بە:

  • جزدانی ئەلیکترۆنی ناس واڵێت - پلاتفۆرمێکی جزدانێکی ئەلیکترۆنیە کە بەکارهێنەران توانای ناردن، وەرگرتن و هەڵگرتنی پارەیان بە ئەلیکترۆنی هەیە.
  • ڤیزا کارتی ناس پەی – کارتێکە کە پێشەکی دراوە و بەستراوەتەوە بە جزدانی ئەلیکترۆنی ناس، ڕێگە بە کرین و پارە کێشانەوەی سەلامەت دەدات لە وڵاتە ناوخۆ و نێودەوڵەتیەکاندا.
  • NASS - تێرمینالێکی پارەدانە کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەکاردێت بۆ مامەڵەکردن و وەرگرتنی پارە لە کڕیارەکان.

بە خۆ تۆمارکردن، دەستگەیشتن یان بەکارهێنانی هەریەک لە خزمەتگوزاریەکی NASS، تۆ ڕازی دەبیت بە پابەندبوون بەم مەرج و ڕێسایانە، لەگەڵ هەر ڕێنماییەک، سیاسەتێک، یان گۆڕانکاریەکی بچووک کە جارجارە دەکرێت و پێت ڕادەگەیەنرێت. ئەگەر لە هەر بەشێکی ئەم ڕێکەوتننامەیە تێناگەیت یان ڕازی نابیت، تکایە پەیوەندی بکە بە خزمەتگوزاری کڕیارەکانمانەوە لەڕێی ئەم ناونیشانە: 6662

کۆمپانیای NASS بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای دارایی دامەزراوەیەکی دارایی مۆڵەتپێدراوە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە, بەپێی یاسا و ڕێسای کارپێکراو ڕێگەپێدراوە بۆ ئەوەی وەک دابینکەری چارەسەری پارەدانی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆژیای دارایی کار بکات. ئێمە پابەندین بە پاراستنی مافەکانتان و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پشتپێبەستراو کە بەرژەوەندی بە بەکارهێنەر دەدات.

پێناسە و زاراوەکان

خزمەتگوزاری: پارەدانی مۆبایل و خزمەتگوزاریەکانی کارتی پێشوەخت لەلایەن NASS.

جزدانی ئەلیکترۆنی: هەژمارێکی دیجیتاڵیە کە مامەڵەی ئەلیکترۆنی دەکات لە ڕێگەی ئامێرەکانی مۆبایل یاخود وێبەوە.

پارەی ئەلیکترۆنی: جۆرێکە لە بەهای دراو کە بە ئەلیکترۆنی هەڵگیراوە و بۆ مامەڵەکردن بەکار دەهێنرێت.

(POS) خاڵی فرۆشتن: تێرمیناڵێکی پارەدانە کە بەکاردێت لەلایەن بازرگانەکانەوە بۆ مامەڵە کردن بە پارەکانیان.

(SPOS) ئەپلیکەیشنی سۆفت POSـی NASS: تەکنەلۆژیایەکە کە بازرگانەکان توانای بەکارهێنانی تەلەفۆنە زیرەکەکان یان تابلێتەکانیان هەیە بۆ پارە وەرگرتن بە بێ کۆنتاکت.

(Payment Gateway)دەروازەی پارەدان: پلاتفۆرمێکی تەکنەلۆژیاییەکە وەک نێوەندێک کار دەکات لە مامەڵە ئەلیکترۆنییەکاندا.

Pay-by-Link: شێوازێکی پارەدانە کە تێیدا بازرگانەکان لینکێکی پارێزراو دابین دەکەن بۆ کڕیار کە لە رێگەیەوە مامەڵەکانیان بە ئۆنلاین تەواو دەکەن.

کڕیار: ئەو کەسە ئاسایی یان یاساییانە دەگرێتەوە کە خزمەتگوزارییەکانی NASS بەکار دەهێنن.

MPIN: ژمارەیەکی ناسنامەی کەسیە بۆ دەستپێگەیشتنێکی پارێزراو بەکار دێت.

داتا نهێنییەکان: هەموو بەڵگەنامەکانی چوونەژوورەوە و داتای پەیوەست بە جزدان دەگرێتەوە.

کۆدی OTP: وشەی نهێنی یەک جارە (One-time password) بۆ مامەڵە پێکردنێکی سەلامەت.

CBI: بانکی ناوەندی عێراق (Central Bank of Iraq) دەزگای ڕێکخستنی سەرپەرشتیکردنی NASS.

بەکارهێنانی هەژماری NASS

کڕیارەکان توانای بەکارهێنانی هەژمارەکانیان هەیە بۆ گواستنەوەی پارە، پارە بەکارهێنان، ڕاکێشانی پارە و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاریەکانی جزدان و کارت. خزمەتگوزارییەکان بریتین لە پێدانی مووچە، پڕکردنەوەی کارتی مۆبایل و پارەدانی پسوولە.

تۆمارکردنی هەژمار و پشتڕاستکردنەوە

بۆ کردنەوەی هەژمار، کڕیارەکان پێویستە ناسنامەی دروست پێشکەش بکەن و ڕازی بن بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم زانیاریانە لەگەڵ ڕێکخراوە ڕێگەپێدراوەکان. پابەندنەبوون بە مەرجی پشتڕاستکردنەوە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕاگرتنی هەژمارەکەت.

ئەو زانیاریانەی ئێمە کۆی دەکەینەوە

کاتێک تۆ ناوت تۆمار دەکەیت یاخود هەریەکێک لە خزمەتگوزارییەکانمان بەکار دەهێنیت، لەوانەیە ئێمە ئەم زانیاریانەی خوارەوە کۆبکەینەوە و هەڵیانبگرین:

  • ناوی تەواو یان ناوی بەکارهێنەر
  • ژمارەی مۆبایل
  • بەرواری لەدایکبوون یان تەمەن
  • وشەی نهێنی یان MPIN
  • کارتی نیشتیمانی
  • کارتی زانیاری
  • وێنەی ڕاستەوخۆ

ئەم زانیاریانە راستەوخۆ لە تۆوە کۆدەکرێنەوە کاتێک خۆت تۆمار دەکەیت بۆ هەژمارێک یان کاتێک خزمەتگوزاریەکانی NASS بەکاردەهێنیت. پێشکەشکردنی زانیاری دروست و نوێ بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانمان ئەرکێکی ناچارییە.

بەکارهێنانی زانیاری کۆکراوە

ئێمە ئەو زانیاریانەی کۆی دەکەینەوە بۆ ئەم هۆکارانەی خوارەوە بەکاردەهێنین:

  • بۆ سەلماندنی ناسنامەکەت و پابەندبوون بە پێداویستیە یاساییەکان.
  • بۆ پێشکەشکردن و بەردەوامی پێدانی خزمەتگوزاریەکانمان (بۆ نمونە پارەدان، بەڕێوەبردنی جزدان، دەرکردنی کارت).
  • بۆ باشترکردن و کەسایەتی کردنی ئەزموونی بەکارهێنانت.
  • بۆ بەڕێوەبردنی مامەڵەکان و ئاگادارکردنەوەت لە چالاکیەکانی هەژمارەکەت.
  • بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و پێشکەشکردنی هاوکاریکردنی کڕیار.
  • بۆ وەستاندنی ساختەکاری و باشترکردنی ئاسایش.

دەتوانیت لە هەر کاتێک کە بتەوێت وازبهێنیت لە نامە ڕیکلامییەکان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی هەژمارکەتەوە یان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە تیمی ڕاژەی بەشداربووان.

تایبەتمەندی منداڵان و سنووردارکردنی هەژمار بە پێیی تەمەن

خزمەتگوزارییەکانی NASS بۆ ئەو کەسانە نییە کە تەمەنیان لە 13ساڵ کەمترە. ئێمە بە ئەنقەست زانیاری کەسیی لە کەسانی خوار 13 ساڵ کۆناکەینەوە یان مامەڵەی لەگەڵدا ناکەین. ئەگەر تۆ دایک یاخود باوکیت یان سەرپەرشتیاری یاسایت و لەو باوەڕەدایت کە منداڵەکەت زانیاری تایبەتی بە ئێمە داوە بەبێ مۆڵەتی تۆ، تکایە دەستبەجێ پەیوەندیمان پێوە بکە. لە کاتی دۆزینەوەی ئەم جۆرە زانیاریە، ئێمە بەپەلە ئەو زانیاریانە لە سیستەمەکانمان دەسڕینەوە مەگەر ڕەزامەندی پشتڕاستکراوی دایک و باوک درابێت بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.

بۆ کەسانی تەمەن 13 بۆ 17 ساڵ، NASS هەژمارەکانیان بە شێوەیەکی تایبەت سنووردار دەکات و سیاسەتی تایبەتیان لەگەڵ بەکاردەهێنێت. ئەمانیش بریتین لە سنووردارکردنی مامەڵەکردنیان بە پارە، دەستگەیشتنیان سنووردار دەکات بۆ هەندێک تایبەتمەندی یان خزمەتگوزاریەکان، و زیادکردنی پێداویستییەکانی چاودێریکردن. ڕێساکان هەروەها مەرجەکان و کارپێکردنی خزمەتگوزاریەکانمان بۆ بەکارهێنەرانی ئەم تەمەنە جیاوازە لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی پێگەیشتووان، و سەرپەرشتی دایک و باوک یان سەرپەرشتیار لەوانەیە پێویست بێت. مافی خۆمانە ئەم سنووردارکردنانە ڕێکبخەین بەپێی ستانداردە یاساییەکان و هەڵسەنگاندی ناوخۆی مەترسییەکانمان.

بەکارهێنانی کارت و جزدان

ڤیزا کارتی پارەدانی NASSکارتێکی پارەدانی پێشوەختەیە (Prepaid)کە دەتوانرێت لە هەموو شوێنێکی نێودەوڵەتیدا بەکاربهێنرێت کە ڤیزا کارتی لێی وەردەگیرێت، لەوانەش تێرمیناڵی خاڵی فرۆشتن POS وATM و پلاتفۆرمی ئۆنلاین.

هەر مامەڵەیەک کە بە کارتەکە ئەنجام دەدرێت پێویستە بە پێزانینی وردی هەڵگری کارتی تۆمارکراوەوە پەسەند بکرێت. تەنها تۆ بەرپرسیاریتی تەواو وەردەگریت بەرامبەر هەر کارێک کە بە بەکارهێنانی کارتەکەت ئەنجام دەدرێت، و پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگریتەبەر بۆ خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی رێگەپێنەدراو، کە بریتییە لە پاراستنی PIN و زانیاریەکانی کارتەکەت.

خاوەن کارتەکان دەبێت بە بەردەوامی هەژمار و باڵانسی کارتەکانیان بپشکنن بۆ دڵنیابوون لەوەی پارەی پێویستیان بەردەستە پێش ئەوەی هەر کڕینێک یان ڕاکێشانی پارەیەک ئەنجام بدەن. NASS بەرپرس نییە لە هەر مامەڵەیەکی ڕەتکراوەوە بەهۆی کەمی بڕی پارە یان هەر کرێیەک کە لە ئەنجامی کرداری نەرێنی یان ڕێگەپێنەدراو دروست ببێت.

پابەندنەبوون بەم مەرجانە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕاگرتنی کاتی یان هەڵوەشاندنەوەی هەمیشەیی و پووچەڵ کردنەوە کارتەکان.

کرێ و خەرجیی

کڕیارەکان ڕەزامەندن لەسەر پێدانی هەموو کرێی کارپێکراو لەوانە بەڵام سنووردار نەکراوە بە دەرکردنی کارت، ڕاکێشانی پارە، پارە گواستنەوە، و ئاڵوگۆری دراوی بیانی، و کرێی بەڕێوەبردنی هەژماری ناچالاک. ڕەنگە NASS کرێیەکان نوێ بکاتەوە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەوە یان کورتەنامەیەکەوە کڕیارەکان ئاگادار بکاتەوە.

بەرپرسیارێتی کڕیار

کڕیاران خودی خۆیان بەرپرسیارن لە پاراستنی نهێنی و ئاسایشی بەڵگەنامەی چوونەژوورەوەیان، کە بریتین لە ناوی بەکارهێنەر (username)، وشەی نهێنی و هەر شێوازێکی تری ساغ کردنەوەی پەیوەست بە هەژماری NASS. پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگریتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی رێگەپێنەدراو بۆ هەژمارەکەت و دڵنیابوون لەوەی بەڵگەنامەکەت لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەم هاوبەش نەکراوە.

پێویستە بە زووترین کات NASS ئاگادار بکەیتەوە ئەگەر زانیت یاخود ترسی ئەوەت هەبوو کە هەژمارەکەت مەترسی بەکارهێنانی ڕێگە پێنەدراوی هەبێت، یان هەر چالاکییەکی گوماناوی، و هەر پێشێلکارییەکی ئاسایش. خزمەتگوزاریەکانی NASS تەنها بۆ هۆکاری یاسایی، شەخسی و نابازرگانی بەکاردەهێنرێن، مەگەر NASS خۆی مۆڵەتی نووسراوی بۆ دابین کردووی. هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێک، لەوانەش مامەڵەی ساختە، دزینی ناسنامە، یان بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان بۆ چالاکیی نایاسایی یان قەدەغەکراو، بە توندی قەدەغەکراوە.

بەکارهێنانی رێگەپێنەدراو، خراپ بەکارهێنان بە ئەنقەست، یان هاوبەش کردنی دەستگەیشتن بە هەژمارەکەت لەگەڵ کەسانی تر لەوانەیە ببێتە هۆی ڕاگرتنی کاتی، ناچالاککردنی هەمیشەیی، یان کۆتاییهێنان بە هەژمارەکەت، هەروەها لەوانەیە کاریگەری یاسایی هەبێت.

چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و داخستنی هەژمار

هەموو ناکۆکییه کان به پێی یاساکانی عێراق و ڤیزا و ماستەر کارد و یاساکانی CBIچارەسەر دەکرێن. کڕیارەکان دەتوانن لە هەر کاتێکدا دەیانەوێت هەژمارەکانیان بوەستێنن پاش یەکلاکردنەوەی باڵانسەکانیان. NASS دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هەژمارەکانی هەیە بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییەکان یان یاسا.

گۆڕانکاریەکانی مەرجەکان

لەوانەیە NASS ئەم مەرجانە نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە یاسایی، ڕێنماییی، یان کارپێکردنەکاندا بگونجێت. مەرجە نوێکراوەکان لە ڕێگەی بەرنامە و ماڵپەڕەکانی NASSەوە بەردەست دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا، NASS لەوانەیە بۆ بابەتی ڕیکلامکردن و نوێکردنەوەی بەرهەم یان ئۆفەری تایبەت لە ڕێگەی ئیمەیل، یانSMS یان لە ڕێگای ئاگادار کردنەوەی ناو بەرنامەکە پەیوەندیتان پێوەبکات. دەتوانیت لە هەر کاتێک کە بتەوێت وازبهێنیت لە نامە ڕیکلامییەکان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەتەوە یان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە تیمی تیمی ڕاژەی بەشداربووان.

پەیوەندی و پشتگیری

NASS نوێکارییە گرنگەکان لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوەی ئەپڵیکەیشن و ئیمەیڵ و کورتەنامە دەگەیەنێت. پێویستە کڕیارەکان بەردەوام ئەم کەناڵانە بپشکنن. بۆ یارمەتی، پەیوەندی بە پشتگیری بکەن لە ڕێگەی ئەپەکەوە یان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە: support@nass.iq

ژمارەی پەیوەندی: 6662