بەرهەمەکان

ئەو کارانەی خزمەتیان دەکەین

دەربارەی ئێمه

سەرچاوەکان

کوردی

Contact Us

سیاسەتی پاراستنی نهێنی

دوایین نوێکردنەوە: NaNی Invalid Date

ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنیە باس لەوە دەکات کە ئێمە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانە دەکەین کە تۆ لەگەڵ ئێمەدا بەشی دەکەیت، وردەکارییەکانی هەردوو شێوازی بەکارهێنانی ڕێگەپێدراو وسنووردار دەخاتە ڕوو. لە NASS دا ئێمە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی تۆ لە پێشینە دادەنێین.

ئەم سیاسەتە بەکاردەهێندرێت بۆ هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن NASSەوە پێشکەش دەکرێن، بەبێ ئەوەی سنووردار بێت بە پلاتفۆرمە ئەلیکتڕۆنیەکانمانەوە، بەرنامە مۆبایلەکان، بەرهەمەکان، و هەر کەرەستەیەک یان ئۆفەرێکی زیادە (لەوانەش دەرهێنان، بەدەستهێنان، پرۆسێسکردن، کەسایەتیکردنی کارت، خزمەتگوزارییەکانی جزدانی ئەلیکتڕۆنی).

ئەو ڕێگایانە دەخاتە ڕوو کە ئێمە بۆ کۆکردنەوە، بەڕێوەبردن، بەکارهێنان و پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی تۆ بەکاریان دەهێنین. خوێندنەوەی سیاسەتی پاراستنی نهێنیەکان زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە مافەکانی خۆت و بەرپرسیارییەکانی ئێمە. زاراوەی "زانیاری کەسی" ئاماژە بۆ ئەو زانیاریانە دەکات کە تاکێکی دیاریکراوی پێ دەبەسترێت یان دەناسرێتەوە. زانیاری نەناسراو کە نەتوانێت کەسێک بناسێتەوە بە زانیاری کەسی دانانرێت.

بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان- ناو تۆمارکردن، چوونە ناو، یان بەکارهێنانی ماڵپەڕ و ئەپەکان هەروەها هەر خزمەتگوزارییەکی تری NASS، تۆ دان دەنێت بە مەرجەکانی سیاسەتی پاراستنی نهێنیەکان و ڕەزامەند دەبیت لەسەریان.

بە پێشکەشکردنی خۆبەخشانەی زانیاریەکانت، تۆ ڕێگای پرۆسێسکردنی زانیارییەکانمان پێ دەدەیت لە ڕێگای ئەم سیاسەتە پرۆسێسیان بکەین.

NASS دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت پێداچوونەوە بەم سیاسەتە بکات بە بڵاوکردنەوەی ڤێرژنی نوێ لە (nass.iq.). سیاسەتە نوێیەکان راستەوخۆ لە دوای بڵاوکردنەوە جێبەجێ دەکرێن. بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان و خزمەتگوزارییەکان یان NASS ئەکاونتەکەت دوای سیاسەتە نوێیەکان، مانای قبوڵکردنی مەرجە نوێیەکانە. پێشنیار دەکەین کە جار جار سیاسەتەکەمان بپشکنین بۆ ئەوەی لە هەر گۆڕانکارییەک ئاگادار بن.

مەودای سیاسەتی پاراستنی نهێنیەکان بریتین لە:

• چۆن زانیاری کۆدەکەینەوە

• چۆن زانیارییەکان بەکاردەهێنین

• چۆن دەتوانیت دەستت بە زانیارییەکانت بگات، بۆ پێداچوونەوەیان، یان دەستکاری کردنیان.

• چۆن پەیوەندی بە ئێوە دەکەین

• لینکی ماڵپەڕە دەرەکییەکان

• بەکارهێنانی ماڵپەر کووکیز (cookies)

• بەشداریکرن لە پێشبڕکێ یان پلەبەرزکردنەوە

• پاراستنی داتاکانت

پێشەکی

کاتێک ئاماژە بە "ئێمە" دەکەین، مەبەستمان NASSە. بارەگەی سەرەکیمان لە شاری هەولێری عێراقە. NASS دامەزراوەیەکی پێشەنگە لە بواری تەکنەلۆژیای دارایی عێراق، NASS پابەندە بە داڕشتنەوەی دارایی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و خزمەتگوزاریی شارەزاییانەوە. لە سەرەتای دامەزراندنمانەوە لە ساڵی ٢٠١٩، ئەرکی ئێمە گۆڕینی بنچینەیی لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و جوڵاندنی دارایی بووە چی لەلایەن تاکەکەس یاخوود بزنسەکان بە بەکارهێنانی چارەسەری دارایی داهێنەرانە. زانیاری زیاتر لەبارەی ئێمە لە پەیجی " About NASS" ـ دەدۆزرێتەوە.

ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە

ئێمە زانیاری کەسی کۆدەکەینەوە کاتێک سەردانی سایتەکانمان دەکەیت یان پلاتفۆرمەکانمان بەکاردەهێنیت. ئەم زانیاریانە تەنها بەپێی سیاسەتی پاراستنی نهێنیەکان بەکاردەهێنرێن و بڵاو دەکرێنەوە. ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە دەکەونە دوو پۆلەوە:

‏ء‎- داتا کۆکراوەکان بە شێوازی ئۆتۆماتیکی

ئێمە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیاری وردەکاری تەکنیکی لە ئامێرەکانتەوە کۆدەکەینەوە، لەوانە:

• ئەو لاپەڕانەی کردوونەتەوە

• ناونیشانی IP

• ناسێنەری ئامێرە تایبەتەکان

• مۆدێلی ئامێر و داتاکانی تۆڕ

• داتای شوێنی (location)

• وردەکاریی پەیوەندیکردن، ئاماری بینینی لاپەڕە، URLی ڕەوانکەر

• داتای ڕێکلام و فایلی ستانداردی لۆگ

ب- ئەو زانیاریانەی کە ڕاستەوخۆ پێشکەشی دەکەیت

ئەو زانیاریانەی کە لە کاتی بەکارهێناندا پێشکەشی NASSی دەکەیت یان هاوبەشی دەکەیت، ئاونەی خوارەوە دەگرێتەوە:

• چوونە ژوورەوە لە ڕێگای وێب فۆرم

• نوێکردنەوەکانی سەلماندنی ئەژمێر و ناسنامە

• چاتکردن یان پەیوەندیکردن لەگەڵ سەپۆرت

• تۆماری نامە و پەیوەندی

لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانماندا، زانیاری لەسەر وردەکارییی چالاکییەکان و مامەڵە کردنت بە دارایی وەردەگرین. ئەگەر تۆ ئەکاونتێک بکەیتەوە یان ئۆفەرەکانی NASS بەکاربهێنیت، لەوانەیە ئێمە ئەم زانیاریانە کۆبکەینەوە:

زانیاری ناسنامەی کەسی:

• ناوی تەواو، بەرواری لەدایکبوون، ناسنامە (پاسپۆرت یان ناسنامەی نیشتمانی)، ئیمەیڵ، و ژمارەی تەلەفۆن

• زانیاری پابەندبوون بە KYC

زانیاری دارایی:

• وردەکارییەکانی بانکی، زانیاری کارت (CVV، بەسەرچوون)، لۆگی مامەڵەی دارایی، داتای داهات، و نزبەی قەرز

داتای بەکارهێنان:

• جۆرەکانی ئامێر و وێبگەڕ، ناونیشانی IP، لاپەڕەکانی سەردانکراو، وردەکارییەکانی چوونەژوورەوە/دەرچوون، داتاکانی شوێن، و شێوازەکانی گەڕانی بەکارهێنەر

زانیاری تەکنیکی:

• ناسێنەری کووکیز (cookies)، تۆماری سەردانی کردن، داتای پەنجەمۆرەکانی ئامێر (بۆ نموونە، قەبارەی شاشە، و ڤێرژنی سیستەمی کارپێکردن OS)، و ئەنجامی ئامرازی شیکاری.

زانیاری بایۆمەتری (ئەگەر کارپێکراو بێت :

• داتاکانی ناسینەوەی دەموچاو، دەنگ، یان پەنجەمۆر کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی فرە ڕەهەندی multi-factor authentication بەکاردەهێنرێن

هەروەها دەتوانین زانیاری لەم بابەتانەوە وەربگرین

• پەیوەندیەکانی خزمەتگوزاری کڕیار

• ڕاپرسی و فۆرمی وەڵامدانەوە

ئێمە لەوانەیە گفتوگۆیە تەلەفۆنییەکان تۆمار بکەین یان چاودێری بکەین بۆ ئامانجی ڕاگرتنی ئاسایش، ڕاهێنان، و بۆ مەبەستی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی.

بە مامەڵە کردن لەگەڵ NASS، تۆ دان بەوە دادەنێیت کە دەتواندرێت چاودێری پەیوەندییەکانت بکرێت.

لەوانەیە ڕێگەمان پێبدەیت لە پلاتفۆرمی لایەنی سێیەمەوە (بۆ نموونە، فەیسبووک، یوتیوب) دەستمان بگات بە زانیارییە کەسییەکانت. جۆری ئەو داتایانەی کە ئێمە دەستمان پێدەگات بەندە بە ڕێکخستنەکانی تۆ لەگەڵ ئەو پلاتفۆرمانە. بە بەستنەوەی ئەکاونتەکان، تۆ ڕێگە بە NASS دەدەیت کە زانیارییەکان بەپێی ئەم سیاسەتە بەکاربهێنێت.

لە کاتی بەکارهێنانی بە خزمەتگوزارییە مۆبایلیەکانمان، لەوانەیە ئێمە زانیاری شوێن و ناسنامەی ئامێرەکان کۆبکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی تایبەتمەندییە جیۆ-تایبەکان. زۆربەی مۆبایلە زیرەکەکان ڕێگەت پێدەدەن ئەم ڕێکخستنانە دەستکاری بکەیت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەدواداچوونی شوێن.

هەڵبژاردنیبڵاو نەکردنەوەی زانیارییە کەسییەکانت لەوانەیە توانای بەکارهێنانی هەندێک تایبەتمەندی یان خزمەتگوزاریت سنووردار بکات. لەو حاڵەتانەی کە ئێمە ناتوانین زانیاری پێویست کۆبکەینەوە، لەوانەیە نەتوانین تەواوی خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەشت بکەین

- زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسێسکردنی داتاکان

هۆکاری ئێمە بۆ کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت لەسەر بنەمای یاسایی جۆراوجۆر دامەزراوە، بە پێی دەق. بە شێوەیەکی ئاسایی، ئێمە داتاکەت پرۆسێسدەکەین کاتێک:

• تۆ بە ڕوونی ڕەزامەندیت داوە

• زۆر گرنگە گرێبەستێک جێبەجێبکرێ

• لەگەڵ بەرژەوەندییە ڕەواکانی ئێمەدا هاوتەریبە، بە مەرجێک مافەکانت نەخرێنە مەترسییەوە

• ئێمە لە ڕووی یاساییەوە پێویستە پابەندبین بە پرۆسێسکردنی داتاکان

چۆن زانیارییەکان بەکاردەهێنین

ئێمە داتاکانی تۆ بەکاردەهێنین بۆ کارپێکردن، بەڕێوەبردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان. ئەوانیش بریتین لە:

• دروستکردن و پاراستنی ئەکاونتی بەکارهێنەرت، پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەت و پرۆسێسکردنی مامەڵەکان

• گەیاندنی خزمەتگوزاری و پێشکەشکردنی پشتیوانی کڕیار

• جێبەجێکردنی مەرجە یاساییەکان وەک دژە سپیکردنەوەی پارە (AML) و بەخشینی ماددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (CTF)

• ڕێگریکردن لە ساختەکاری بە چاودێریکردنی چالاکیی ئەکاونتەکان

• پێشکەشکردنی پێشنیاری بەرهەمی تایبەتمەند و هەڵمەتی بازرگانی

بەکارهێنانی زیاتر بریتین لە:

• جێبەجێکردنی ئەرکە گرێبەستییەکان

• دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکان

• پەرەپێدانی خزمەتگوزاری نوێ یان پێشکەوتنەکانیان

• تایبەتکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر، لەو شوێنانەی کە گونجاو بێت

• بەدواداچوون بۆ ئەرکی خزمەتگوزاری

• پاراستنی سەلامەتی سیستەم

• دەرکردنی نوێکاریی بۆ خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان یان ئاگادارکردنەوەی پێشێلکارییەکان

• هەر بەکارهێنانێکی تر کە یان لە کاتی کۆکردنەوەدا ئاشکرا بێت یان بە شێوەیەکی مەنتقی پێشبینی دەکرێت بەپێی ئەم سیاسەتە و مەرج و ڕێساکانمان

وردی داتا

ئێمە هەوڵدەدەین زانیارییە کەسییەکانتان بە وردی و بە نوێیی بمێننەوە. بەڵام ئێمە پشت بە ئێوە دەبەستین کە لە هەر نوێکارییەک یان گۆڕانکارییەک ئاگادارمان بکەنەوە. دەتوانیت ئەم نوێکاریانە لە ڕێگەی داشبۆردەکەی ئەکاونتەکەتەوە ئەنجام بدەیت.

ئاسایشی زانیاریەکان

ئێمە ڕێوشوێنی بەهێز بەکار دەهێنین بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت لە کارپێکردنی رێگەپێنەدراو ، خراپ بەکارهێنان، یان لەدەستدانی بێ مۆڵەت. سیستەمەکانمان بە شێوەیەک دیزاین کراون کە ژینگەیەکی پارێزراو بۆ کارهێنەر دابین بکات.

لە ئەگەری هەر پێشێلکارییەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر مافەکانت هەبێت، ئێمە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە (بۆ نموونە، بانکی ناوەندی عێراق) و پەیوەندیت پێوە دەکەین مەگەر پێشێلکارییەکە کەمترین مەترسی دروست بکات، وەک ئەگەر داتاکان کۆدکرابن.

ئەگەر گومانت هەیە لە دزە پێکردنی زانیارییەکان یان بەکارهێنانی ئەکاونتەکەت بەبێ مۆڵەت، دەستبەجێ پەیوەندی بە (support@nass.iq) بکە.

هێشتنی زانیاری

ئێمە زانیارییەکانی تۆ لای خۆمان دەپارێزین تا ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە بازرگانی یاسایی یان ڕێکخراوەییەکان، لەگەڵ کارکردنی خزمەتگوزارییکان و بە ئامانجی پابەندبوون

هەر کاتێک پێویستمان نەما، ئێمە یان دەیسڕینەوە یان نەناسراوی دەکەین، ئەمەش لەگەڵ سیاسەتی هێشتنەوەمان دەگونجێت.

دەتوانیت داوای دەستگەیشتن بە زانیاری تاکەکەسیەکانت بکەیت لە رێگای ئەیمەیڵی support@nass.iq. هەوڵ دەدەین وەلامت بدەینەوە لە کاتێکی گونجاو.

بەکارهێنانی کووکیز (Cookies)

بۆ باشترکردنی ئەزموونت، ئێمە کووکیز بەکاردەهێنین- فایلی بچووکەکە زانیاری دەربارەی چالاکییەکان و هەڵبژاردنەکانت هەڵدەگرن.

لەوانەیە ئێمە ئەم جۆرە کووکیز انەی خوارەوە بەکاربهێنین:

١- کووکیزی بنەڕەتی – پێویستە بۆ چوونەژوورەوەی پارێزراو و تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی ماڵپەڕەکە

٢- کووکیزی کارایی/شیکاری – بەکاردێت بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵسوکەوتی بەکارهێنەر و باشترکردنی گەڕانەکەی

٣-کووکیزی کارایی – ڕێکخستنەکانی وەک زمانی دڵخواز یان ناوچەی دڵخواز هەڵدەگرن

لایەنە دەرەکییەکان، وەک دابینکەری ڕیکلام و شیکاری، لەوانەیە کووکیز ی خۆیان لەسەر ئامێرەکەت دابنێن. ئەمانە سەربەخۆ لە NASS بەڕێوەدەبرێن.

پەیوندیمان پێوە بکە

ئەگەر هەر پرسیارێک، ڕا و بۆچوونێک، یان نیگەرانیتان هەیە لەسەر سیاسەتی پاراستنی نهێنیەکان، سەربەست بن لە پەیوەندیکردن پێمان لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵە:

📧 support@nass.iq

سیاسەتی نهێنیپارێزی | ناس